ئادار 11, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ ئیدانە کردنی  هەوڵی دوژمنکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە

خەڵکی بەحرەین شەوی یەکشەممە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، هەوڵی دەستدرێژکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە دژی شۆڕشگێڕانی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی  هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەوتولمەنامە، خەڵکی دانیشتووی ناوچەی  دیە  لە بەحرەین هەروەها بە بەرزکردنی  دروشمگەلێک بۆ هاوپشتی  لەگەڵ شێخ عیسا قاسم، مامۆستای باڵای ئەم وڵاتە، داوای  هەڵوەشاندی  نیشتەجێ کرانی بەزۆرەملێی ناوبراویان کرد  . 

ڕژێمی ئالی خەلیفە  بە وەرگرتنەوەی مافی شارومەندێتی  و دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم، لە ژووئەنی ساڵی 206 ەوە ناوچەی دوراز  شوێنی مانەوەی ئەم مامۆستا ئایینییەیان گەمارۆ داوە.

ڕژێمی ئالی خەلیفە  بە خستنەبەرباسی   ئیدیعای ساختە و پلانی ئاسایشی، هەوڵین دا بواری بەربڵاوی سەرکوت کردنی چالاکانی سیاسی و ئایینی دەستەبەر بکات.

هەرلەبەرئەمەش تائێستا سەدان کەس لە شارومەندانی  بەحرەینیی گرتووە . 

بەحرەین لە فڤرییەی ساڵی 2011 ەوە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی جەماوەر بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

سەرپەیڤ