دەسپێکی مەشقی زەوینیی سعودیە و ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i330215-دەسپێکی_مەشقی_زەوینیی_سعودیە_و_ئەمریکا
چوارەمین مەشقی هێزی زەوینی سعودیە و ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی باکوری عەرەبستان دەست پێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 07:25 Asia/Tehran
  • دەسپێکی مەشقی زەوینیی سعودیە و ئەمریکا

چوارەمین مەشقی هێزی زەوینی سعودیە و ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی باکوری عەرەبستان دەست پێبوو .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سعودیە ( واس ) ، سەرلەشکەر ساڵح زەهرانی جێگری فەرماندەری ئەرتەشی عەرەبستان لە ناوچەی باکووری ئەو وڵاتە  لە بارەی ئەم مەشقە هاوبەشە لە گەڵ ئەمریکا گوتی ، ئامانجی ئەم مەشقە بەرزکردنەوەی ئامادەیی یەکینە سەربازیەکان ، دەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێی جەنگی و چەکی قورس و نیوە قورسە .

عەرەبستان و ئەمریکا لە کاتێک دا دەست دەکەن بە ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی هاوبەش کە رژێمی ئالی سعود بە داکۆکی واشنگتۆن هەروا لە زەلکاوی شەڕی یەمەندا کە خۆی وەڕێی خستووە ، گرفتارە .

سعودیە بە داکۆکی ئەمریکا لە مانگی مارسی 2015وە هێرشی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی دەست پێکردووە .

رژێمی سعودی و ئەمریکا تا ئێستا بە هۆی خۆڕاگریی گەلی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان ( واتە بەدسەەڵات گەیاندنی داردەستەکانی خۆیان ) لەو وڵاتە بگەن.