دەوری تەوەرەیی ئێڕان لە لەناوبردنی داعش لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i330483-دەوری_تەوەرەیی_ئێڕان_لە_لەناوبردنی_داعش_لە_سووریا
کارناسی چینی وتی: دەوری کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە سووریا ودەرکردنی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە تەوەرەیی وگرینگە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2018 17:31 Asia/Tehran
  • دەوری تەوەرەیی ئێڕان لە لەناوبردنی داعش لە سووریا

کارناسی چینی وتی: دەوری کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە سووریا ودەرکردنی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە تەوەرەیی وگرینگە.

بایان چیان کارناسی دامەزراوەی نێودەوڵەتی مۆتاڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە شانگهای لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا پیداگری کرد: بۆ پێشکەوتنی ئەمنیەت وجێ بەجێ کرانی گەڵاڵەکانی ئاوەدان کردنەوەی گەشە وپەرە لەسووریا وناوچە ، تیرۆریسم دەبێ لەم وڵاتە لەناوببردرێت. کارناسی چینی وتیشی: ئێران بە تواناییەوە لەتەنیشت دەوڵەتی سووریا لەشەڕ لەگەڵ تیرۆریسم ڕاوەستاوە وبنکەیەکی  گرینگ بۆبەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەو گرفتە دێتە ئەژمار. بایان چیان بە پیداگری لەسەر ئەمەکە پێویستە چینیش بەرەبەرە لە دزەو نفوزی خۆی بۆ پێشکەوتنی ئاشتی لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین کەڵک وەربگرێت وتی: سووریا لە دوایین قۆناخەکانی شکستی تیرۆریسمە ودوای ئەم کات وسەردەمە ئاشتی لەم وڵاتە بەرەبەرە نەهادینە دەکرێت.