چاوپێکەوتنی نێوان وەزیری دەرەوەی سووریاو سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i330503-چاوپێکەوتنی_نێوان_وەزیری_دەرەوەی_سووریاو_سەرۆکی_لیژنەی_نێودەوڵەتی_خاچی_سوور
"وەلید موعەلێم"ی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەم لەگەڵ 'پیتێر مائۆرێر"ی سەرۆکی لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سوور لە دیمەشق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2018 05:29 Asia/Tehran
  •  چاوپێکەوتنی نێوان وەزیری دەرەوەی سووریاو سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور

"وەلید موعەلێم"ی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەم لەگەڵ 'پیتێر مائۆرێر"ی سەرۆکی لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سوور لە دیمەشق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " وەلید مۆعەلێم" لەم دیدارە لە هەوڵەکانیی خاچی سوور و مانگی سوور بۆ یارمەتی بە خەڵکی مەزلوومی سوریا ڕێزیگرت و وتی: سوریا هەموو توانای خۆی بۆ فریاگوزاری بە شارومەندانی سوری زەبر وێکەوتوو بە هۆی قەیرانی سەرچاوە گرتوو لە ئامادە بوونی  ترۆریستان و بایکۆتەکانی ئابووری یەک لایانە دژی ئەو وڵاتە بەکار هێناوە.

 وەزیری دەرەوەی سوریا هەر وەها لە سەر ئامادەیی دیمەشق بۆ بەهێزکردنەوەی هاوکاریی لەگەڵی لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سور و مانگی سوری سوریا جەختیکرد.

سەرۆکی لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سووریش لەم دیدارەی لە دەوڵەتی سوریا بۆ هاوکاریی لەگەڵ ئەم ناوەندە نێو دەوڵەتییە بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خەڵک، ڕێزی گرت و وتی: ڕێکخراوی مانگی سووری سوریا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەڤەری ئینسانی دا .

 

 قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کەلە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان  لە وانە بەریتانیا و فەرەنسا بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە . ئەم قەیرانە تا بەئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریدناربوونی هەزاران سوری، ئاوارەبوونی بە ملوینان کەس لە خەڵکی سوریا و کاولبوونەوەی ژێرخانە ئابوورییەکانیی ئەو وڵاتە .