بەڕێکرانیی هێزو جبەخانەو ئامێری نوێی تورکیا بۆ باکووری سووریا
سوپای تورکیا بەئامانجی دریژەی ئۆپەراسیۆنەکەی خۆی لە باکووری سووریا جبەخانەو هێزی زۆرتری بەڕێکردووە بۆ ئەم ناوچەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران لە ئانکارا؛ لە پەنجا و پێنجەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە باکووری سوریا، سوپای ئەم وڵاتە ٦٠٠ کۆماندۆی تازە پشوو و ژمارەیەک ترۆمبیکی زرێی بۆ ئەم ناوچەیە بەڕێکردووە .
هاوکات سوپای تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوە بە زمانەکانی کوردی وعەرەبی بۆ دانیشتووانی عەفرین، وێڕای وشداری دانی ئاسایش لەوان داوایکردووە متمانەیان بە سوپای تورکیا بێت.
ئۆپەراسیۆنیی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، باکووری سوریا ،ناسراو بە "چلە زەیتوون" ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ دەستپێکراوە. وەزارەتی دەرەوەی سوریا، پەلاماری سەربازی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی وەک بنپێکردنیی سەروەری سوریا زانیوە وە شەرمەزاری کردووە و ئەم کردەوەی تورکیا بنپێکرانی دەستەڵاتداریەتی سوریایە.