ئادار 22, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • سیانزە ئافرەتی بەحرەینی لە بەندیخانەکانی ئالی خەلیفەدان

سیانزە ئافرەتی بەحرەینی بە تاوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفەدا بەسەر دەبەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە سێ خوشک بە ناوەکانی فاتیمە عەلی، ئامال عەلی و ئیمان عەلی و سێ ئافرەتی دیکەش بەناوەکانی ھاجەر مەنسوور، ئەمیرە قەشعەمی و مەدینە عەلی ھەر یەکەو سێ ساڵ حوکمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

ھەروەھا چوار ئافرەتی بەحرەینیی دیکە ھەریەکەو پێنج ساڵ بڕیاری زیندانی کردنیان بۆ دراوە و سێ ئافرەتی بەحرەینیی دیکەش لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفەدا دەستبەسەرن.

ئەو ئافرەتانە بەحرەینیانەی کە لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفەوە گیراون لە بەندیخانەی ئافرەتانی شارۆچکەی عیسا لە باکووری ئەم وڵاتەدا بەسەر دەبەن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ھەتاکو ئێستا چەندین ڕاپۆرتیان لە سەر ھەڵس و کەوتی ناشایست لەگەڵ ئەم ئافرەتانەدا بڵاو کردووەتەوە.

بەحرەین لە ١٤ی فڤریەی ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە هەتاکو ئێستا شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری چاکسازیی سیاسی ،ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەردەستەڵاتی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیاندا، کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندن وەڵامی ناڕەزایەتییەکان دەداتەوە.

ڕژێمی ئالی خەلیفە بە پشتیوانیی ڕژێمی عەرەبستان، هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی جەماوەری ئەم وڵاتەوە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی نەیاری خۆی قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە.

دەستەڵاتدارانی بەحرەین لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پتر لە یانزە هەزار شارومەندی ئەم وڵاتەیان بە تۆمەت و بوختانگەلی بێ ناوەڕۆک ڕاپێچ کردووە. بەحرەین لەو وڵاتانەیە کە لەچاو حەشیمەتەکەی زیاترین ژمارەی زیندانی کراوی هەیە. بە قسەی ڕێکخراوە مافەوانییە خۆجێییەکانی ئەم وڵاتە، لانیکەم سێ هەزار شارومەندی بەحرەینی لە بەر هۆکاری سیاسی لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.

سەرپەیڤ