وڕێنەبێژیی نوێی "عادل جۆبەیر"ی وەزیری دەرەوەی سعوودیا بەدژی ئێران
"عادل ئەلجۆبەیر"ی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سەعوودیا ڕۆژی پێنج شەم لە ئەمریکا جارێکی تر دەستی دایە دووپاتکردنەوەی بانگەشەکانی بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،"عادل ئەلجۆبەیر" لە ئەندێشکەدەی بروکینگز هاوڕەوت لەگەڵ "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا وە "بنیامین نەتانیهاۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی، کۆماری ئیسلامی ئێران کە یەکی لە جەمسەرەکانی سەرەکی خەبات دژی ترۆریستەکان لە ناوچە دایە بە پشتگری لە ترۆریسم تۆمەتبار کرد و ئیدعای کرد ئێران گرفتی گەورەی ناوچەیە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خەبات دژی تاقمەکانی ترۆریستی لە عێراق و سوریا لە سەر داوای فەرمی ئەم وڵاتانە، یارمەتی مۆستەشاری ئاراستەی ئەوان دەکات؛ کردەوەیەک کە بە هیچ جۆر لە لایەن ترەمپ ،نەتانیاهۆ و کاربەدەستانی سەعوودی دڵخواز و خۆش نییە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ و لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داکۆکیان لێدەکات بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکراوە.
سوپاکانیی سوریا و عێراق لەمدواییە بە یارمەتییەکانیی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران توانیان دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لەم دوو وڵاتە داخەن. وەزیری دەرەوەی ڕژیمی سەعوودی هەروەها لە بارەی بەرجامیش ئیدعای کرد "ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک"پێویستی بە گۆڕان هەیە .
"نەتانیاهۆ" و"ترەمپ" یش تا بە ئێستا بە جاران خوازیاری گۆڕان و یان گەر بگونجێت هەڵوەشاندنەوەی بەرجام بوون.
ئەوە لە حالێک دایە کە " فیدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی دیکە ی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەجاران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە "بەرجام" هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە وتوویانە، ئەمە ڕێککەوتنێک نییە کە بە دوو قۆڵی ڕێک و پێک کرابێت و بتوانن گۆڕانی تێادا بەدی بینن . جیهان بە پێچەوانەی ترەمپ، نەتانیاهۆ و کاربەدەستانی سەعوودی خوازیاری پاراستنی بەرجامە. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵامانیا ) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە.