لێبوردنی نێودەوڵەتیی : ئالی خەلیفە دەبێ مافی گەلی بەحرێن بە فەرمی بناسێ
رێکحراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئالی خەلیفە دەبێ مافی گەلی بەحرێن لە بواری ئازادیی هاتوچۆ و کۆبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادیی رادەبڕین بە فەرمی بناسێ .
لیبوردنی نێودەوڵەتیی بەرلەوەش لە رژێمی ئالی خەلیفەی ویستبوو رێز لە مافی گەلی بەحرێن بگرێ .
بەحرێن لە شوباتی 2014 وە شایەتی سەرهەڵدانیی جەماوەریی بە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .
گەلی بەحرێن خوازیاری ئازادی ، دامەزرانی دادوەری و نەهێشتنی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری سیستمێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیاندان بەڵام هەرچی رژێمی ئالی خەلیفەیە بە یارمەتی لەشکەریانی سعودی و فەرمانبەرانی ئاسایشیی ئیمارات کە لە چوارچێوەی هێزەکانی سپەری دورگە لە بەحرێن جێگیرن ، ناڕەزایەتیی گەلی ئەم وڵاتە سەرکوت دەکەن .
رژێمی ئالی خەلیفە بۆ کپ کردنی ناڕەزایەتیەکانی گەلی ئەم وڵاتە ژمارێکی زۆر لە پێشەنگانی بەرهەڵستکارانی گرتووە و بە دۆسیە سازیی بەندکرانی درێژخایەنی بۆبڕیونەوە.
بەحرێن وەک بچوک ترین وڵاتی رۆژاوای ئاسیا، بەپێی راگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مروڤ زیاترین بەندکراوی سیاسی هەیە .