نیسان 09, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • دوای تێپەڕێنی یازدە ڕۆژ لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی ، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان چووە ناو غەزە

یازدە ڕۆژ دوای قەڵاچوو وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لەدژی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەزە، هاوئاهەنگ کەری تایبەتی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین ، چووە ناو ئە م ناوچەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی لوبنانی ئەلعەهد " نیکولای ملادینوف" هاوئاهەنگکاری تایبەتی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین ڕۆژی دوشەممە لە ڕێگەی تێپەڕگەی داگیرکراوی ئیریز بەیت حانون هەڵکەوتوو لە مەودای کەرتی غەزە بە سەرزەویە داگیر کراوەکان، چووە ناوئەم ناوچەیە . ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە پەلاماری سەربازانی زایونی بۆسەر بەشداربووان لە رێپیوانی ئاشتیانەی " مافی گەڕانەوە" کە لە سیی مارسی ڕابردوو بە بۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی غەزە دەسپێکراوە، سی ودوو فەلەستینی شەهید وفرەتر لە سێ هەزارکەس بریندار بوونە کەحاڵی بڕیک لەبرینداران شپرزە ڕاپۆرت کراوە. پاش ئەمەیش لە سێبەری ناشیاوەتی وناکارامەیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرەنگار بوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لەدژی فەلەستینیەکان ، ئیسراییل لە ساڵی دووهەزارو شەش، بە گەمارۆی کەرتی غەزە ، دۆخی ئینسانی وئابووری ئەم ناوچەیەی بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کردووە بە دۆخێکی نالەبار. چوونی هاوئاهەنگکەری تایبەتی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ کەرتی غەزە لەحاڵێکدا ئەنجام دەبیت کە هەتا ئێستاکە ، ئەمریکا دووجار لەمپەری دەرکرانی بڕیارنامە لە مەحکوم کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لەدژی فەلەستینیەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە وکۆبوونەوەی ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتیە ئاکام وئەنجامێکی بۆ بەرەڤانی لە مافی گەلی زۆڵملێکراوی فەلەستین نەبووە.

سەرپەیڤ