ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی بەحرەین و توندترکرانی گەمارۆی ماڵی شێخ عیسا قاسم
هێزە ئاسایشییەکانی ئالی خەلیفەی بەحرەین بۆ نەوەدو یەکەمین حەوتەی بەدوای یەکدا ، درێژەیان دا بە گەمارۆی ئاسایشیی ناوچەی ئەلدۆراز وماڵی شێخ عیسا قاسم و پێشیان گرت بە بەڕێوە چوونی بەرفراوانترین نوێژی هەینیی بەحرەین وەک حەوتەکانی ڕابردوو.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ هەینیی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، نوێژخوێنانی ئامادە لە مزگەوتی ئیمام سادق(ع) لەناوچەی ئەلدۆراز کە لەدانیشتووانی ئەو ناوچەیەن، پاش پێشگرتن بەئامادەبوونی گوتاربێژ و نوێژخوێنانی دیکەی ناوچەکان بۆ ئەو مزگەوتە، ئەو حەوتەش نوێژیان بەشێوەی تاک خوێند.
کۆمەڵەی ئیسلامیی ئەلویفاقی بەحرەینیش شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە جم و جۆڵەکانیان وهەروەها بەربەستی چیمەنتۆیی دەورووبەری ماڵی شێخ عیسا قاسمیان زیاتر کردووەو ئاڵقەی گەمارۆی ماڵی شێخ عیسا قاسمیان تەنگتر بووەتەوە.
رژیمی ئالی خەلیفە بەسەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون و دادگەیی کرانی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکان و شۆڕشگێڕانی بەحرەین لە ژۆئەنی٢٠١٦ی زایینی(جۆزەردانی١٣٩٥) ناوچەی ئەلدۆرازی شوێنی نیشتەجێبوونی ڕێبەری بزاڤی ئیسلامیی بەحرەینیان گەمارۆداو بە دەستبەسەر کردنی ناوماڵی ئەو مەرجەعە پلەبەرزە، پێشی گرتووە بە خوێندنی نوێژی هەینی لەوماوەیەدا.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١ـەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی رژیمی ئالی خەلیفەیە. رژیمی ئالی خەلیفە بۆ کپ کردنی ئاوری ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری ئەو وڵاتە ژمارێکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیاری گرتووەو بە دروست کردنی دۆسیە بۆیان، بەندکرانی درێژماوەی بۆ بڕیونەتەوە.