هەڵس وکەوتی ڕژیمی ئالی خەلیفە لەگەڵ ئافرەتە بەحرەینییەکانی زیندانی، بە پێچەوانەی یاسا ورێسای نێو دەوڵەتییە
ناوەندی نێو دەوڵەتی پشتگری لە مافەکان و ئازادییەکان لە بەیاننامەیەک دا ، ڕەفتاری ڕژیمی ئالی خەلیفە لەگەڵ ئافرەتانی بەحرەینی زیندانی بە پێجەوانەی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکان زانیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری مێهر ، ناوەندی نێو دەوڵەتی پشتگری لە مافەکان و ئازادییەکان(ICSRF) لە دادئەستێنی بەحرەین داوایکرد لەبارەی بەرێوە ەبرایەتی کارو باری زیندانی ئافرەتان، بە گوێرەی پێوانەکانی نێو دەوڵەتی و مافەکانی ەمدەنی و سیاسی لیکۆڵینەوە بکات.
ئەم ناوەندە نێو دەوڵەتییە لە بەیاننامەکەی دا دەلیت ڕاپۆرت گەلیک لە بەر دەست دان کە نیشان ئەدات دەدیان کەس لە ئافرەتانی بەحرەینی بە تاوانی پڕو پووچی سیاسی، لە زیندان دان. ئەم ناوەندە هەر وەها خوازیاری ئەمە بوو بەرپرسە بەحرەینییەکان ئیزن بە کۆمیساریای بالای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان و ڕاپۆرت نێری تایبەتی ئەشکەنجە، بدەن سەردانی یەمەن بکەن.
بەحرەین لە ساڵی ٢٠١١ ەوە شانۆی ڕاپەڕینی جەماوەری وناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری دژی سیاسەتە زاڵمانەکانیی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکیی بەحرەین خوازیاری ئازادی- دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتی خۆیان دا .زۆرێک لە چالاکڤانە سیاسییەکانی بەحرەینی دوای نائارامییەکانی ئەو وڵاتە لە زیندان دان .