وشداری دانی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە جێبەجێ کرانی حوکمی ئیعدام بۆ دوو شارومەندی بەحرەینی
لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی بەحرەینی کە حوکمی ئیعدامیان هەرکات ڕەنگە بە مۆرکردنی شای بەحرەین جێبەجێ بکرێت، وشداری دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی خێرا سەبارەت بە مەترسی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی محەممەد رەمەزان و حسێن مووسا لە بەندیخانەی سیاسی بەحرەین وشداری دا و بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەم دوو کەسە لە قوربانیانی ئەشکەنجە بوونە و دادگەی بەحرەین لە سەر ئەو دان پیادانانەی کە لەژێر ئەشکەنجەدا لێی سەندوون ئەم حوکمەی دەرکردووە، وەستانی حوکمی ئیعدام و دەستپێکردنەوەی دادگایی کردنی ئەوانی داوا کردووە.
لەم بەیاننامەیە داوا لە بەرپرسانی بەحرەینی کراوە ڕادەی حوکمی ئیعدامی کەم کەنەوە و دادگایی کرانی محەممەد ڕەمەزان و حسێن مووسا دیسانەوە بە پشت بەستن بە شێوەی دادگایی دادگەرانە و بێ پشت بەستن بە قسەی تۆمەتباران کەلەژێر ئەشکەنجە کران وتوویانە، دەست پێ بکەنەوە.
حسێن مووسا و محەممەد ڕەمەزان دوو بەندیی سیاسیی بەحرەینی لە دیسەمبەری ساڵی 2014 مەحکووم بە ئیعدام کراون و جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامیان بەستراوەتەوە بە ئیمزاکرانی لەلایەن شای بەحرەینەوە.