نەتەوەیەکگرتووەکان: هاویشتنی گوللە بەرەو منداڵانی فەلەستینی ، جێی شەرمەزارییە
ڕێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، لە کاردانەوە بەرامبەر شەهید بوونی تازەلاوی پازدە ساڵەی فەلەستینی لە خۆپیشاندانی ڕۆژی هەینیی کەرتی غەززە وتی : وەبەرپەلاماردانی منداڵانی فەلەستینی لەلایەن هێزی ئسرائیلییەوە، جێگەی شەرمەزارییە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نیکۆلای ملادینۆڤ شەوی شەممە پێداگری کرد : دەبێ لەسەر بەم هەوڵە دڕندانەیە لێکۆڵینەوە بکرێت .
محەممەد ئیبراهیم ئەیوب، تازەلاوی پازدە ساڵانی فەلەستینی ڕۆژی هەینی لە جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە بە زەبری گوللەی هێزی زایۆنیست شەهید کرا .
وتەبێژی وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین شەوی شەممە وتی : لە چوارەمین هەینیی رێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوە، چوار فەلەستینی شەهید و 645 کەسی دیکەش بریندار بوون .
ئەشرەف قودورە وتی : ئەم چوار فەلەستینییە بەزەبری گوللەی هێزی زایۆنیست شەهید کراون.
رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سییەمی مانگی مارسی ڕابردووەوە بە بۆنەی ڕ ۆژی زەوین لە کەرتی غەززە دەست پێکراوە و هەروا بەردەوامە.
لە سییەمی مارسەوە هەتا بیستەمی ئاڤریل زۆرتر لە چل فەلەستینی لەم ڕێپێوانە بە زەبری گوللەی هێزی زایۆنیست شەهید و زۆرتر لە 4000 کەسیش بریندار بوونە.