نیسان 22, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی مێسر لە حەنای بڕیاری کۆریای باکووری لەبارەی هەڵپەساردنیی تاقیکاری ناڤۆکی

دەوڵەتی مێسر لە کردەوەی کۆریای باکووری لە بواری هەلپەساردنی تاقیکارییەکانی ناڤۆکی و مووشەکی، پێشوازی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ، وەزارەتی  دەرەوەی مێسر  ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ئەم کردەوەیە ئەرێنییە دەتوانێ ببیتە هۆی متمانە چێکردن و پشتگری لە ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریا و ئاسۆیەک لەمەڕ نەهێستنەوەی ئالۆزی لە ناوچە کە دا .

وەزارەتی دەرەوەی مێسر وتیشی، ئەم گۆڕانە دەرفەتی پڕ بە پێستی بۆ هاتنە دی پەرە و پاوەجێی ڕادەستی گەلانی ناوچە کردووە . لەم بەیاننامەیە دا هاتووە ، مێسر چەکداماڵینی تۆکمەی وڵاتان لە چەکی ناڤۆکی و پشتگری لە سیستێمی قەدەخەی پەرە و زۆرتر کردنەوەی ئەم چەکانە هاوڕێ لەگەڵ پەسەند کردنیی بڕیارنامەکانی نێو دەوڵەتی بە پێویست دەزانێت . کۆریای باکووری ڕۆژی شەممە باسی لە ڕاگیردرانی تاقیکارییەکانی ناڤۆکی و مووشەکی خۆی و داخرانی ناوەندیکی ناڤۆکی لە باکووری ئەم وڵاتە دا کردووە .

 

سەرپەیڤ