درێژەی بەرگرتنی هێزە ئاسایشیە بەحرەینیەکان لە خۆیندنیی نویژی هەینی لە ناوچەی "ئەلدراز"
هێزە ئاسایشیەکانی بەحرەین بۆ نەوەدو سێهەمین هەفتەی بەدوای یەک بەریان گرت بە خۆیندنەوەی نۆێژی هەینی لە ناوچەی گەمارودراوی "دراز" .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری فارس، نۆێژ خوێنە بەحرەینیەکان لە ناوچەی گەمارۆدراوی "ئەلدەراز" دوای پێشپێگرتنی هێزە ئاسایشییەکان ناچار بوون نوێژی خۆیان بە شێوەی تاکە کەسی لە مزگەوتی ئیمام سادق(ع) بخوێنن.
ئەمە لە حالێکدایە کە ٣٤١ رۆژ لە گەمارۆی ماڵی " شیخ عیسا قاسم" ڕێبەری شیعەکان و شۆرشگێرانی بەحرەین تێپەڕێوە و گەمارۆی ناوچەی "ئەلدەراز" شۆێنی نیشتە جێبوونی ئەویش چووەتە نێو ٦٧٦ـمین رۆژی خۆی دا.
ڕەژیمی بەحرەین بە وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی و موحاکمەی عیسا قاسم لە ژوئەنی ٢٠١٦ەوە ناوچەی ئەلدەراز شۆینی نیشتە جێبوونیی گەمارۆی ئاسایشی داوە و بە قۆڵبەستکردنی نێو ماڵ و نایاسایی ئەم زانا ئایینی یە پایە بەرزە پێشدەگرن بە خۆیندنەوەی نوێژی جۆمعەی شیعەکان لەم ناوچەیە دا .