نیسان 29, 2018 13:22 Asia/Tehran
  • پەیامی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە تیرۆری ساڵح سەماد

وەزارەتی دەرەوەی یەمن لە پەیامێک دا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، هەوڵی عەرەبستان بۆ تیرور کردنی ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای بە تاوانکاریی جەنگی وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیونی ئەلعالەم،  وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لەم پەیامەدا پێی داگرت کە  تیروری ساڵح  سەماد،  بنپێکرانی ئاشکرای  یاسا نێونەتەوەییەکانەو نیشان دەدات وڵاتە دەستدرێژکارەکانی سەر یەمەن،  هیچ نیازێکیان بۆ ئاشتی نییە .

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن هەروەهالەسەر پێویستیی پێکهێنانی  لیژنەکانی نێونەتەوەیی سەربە خۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر  تاوانکاریی  دەستدرێژکارانەی دژی یەمەن، پێداگری کرد .

ساڵح سەماد  نۆزدەی ئاڤریل لە پەلاماری  فڕۆکە جەنگییە  دەستدرێژکارەکانی ڕژێمی سعودی لە پارێزگەی حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، کوژرا.

تەرمی ساڵح سەماد دوێنێ  شەممە لە مزگەوتی شەعب لە سەنعا بەڕێ  کرا.

سەرپەیڤ