بەربژاری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی لوبنان: هەڵبژاردنەکان سەلمێنەری سەقامی لوبنان لەرەوش وهەلی مەرجی یەکجار ئاڵۆزی ناوچەیە
بەربژاری پارتی مەسیحی ئەلکەتائیب لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان پێی داگرت؛ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان پێشاندەری سەقامی لوبنان لەکەشی پڕئاڵۆز و بشێوی ناوچەیە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیلی مارۆنی بەربژاری پارتی مەسیحی ئەلکەتائیب ئەمڕۆ شەممە وتی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی سبەی یەکشەممەی لوبنان، دەرفەتێکە بۆمۆدێرنکرانی چینی سیاسیی زاڵ لە لوبنان، چونکە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو خولە بەگوێرەی دەستووری ڕێژەیی (نسبییەت) ـە و میکانیزم و سەرچەشنی نیسبییەت ماف بەهەموو گرووپە سیاسییەکان بەئەندازەی پلەوپێگەی سیاسی وجەماوەرییان دەدات.
بەربژاری پارتی مەسیحی ئەلکەتائیب وتی: خەڵکی لوبنان لەهەوڵی پەرەپێدان و لەبەین بردنی گەندەڵین بۆیە بڕیاردان سپێردراوەتە دەست خەڵکی لوبنان.
مارونی وتیشی: چەکی حیزبوڵڵا لەبارودۆخێکدا کە سوپای لوبنان توانای چەکئامێریی پێویستی بۆ بەرەڤانی لەو وڵاتە لەهەمبەر رژیمی زایۆنیستی وگرووپە ڕەشەکوژەکان نییە، کەمڵێنەری سوپایە.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان سبەی یەکشەممە پاش نزیک بە نۆ ساڵ و سێ جار نوێکرانەوەی خولی پەرلەمانیی ئێستا بەڕێوە دەچێ.
نەهاد مەنشوق وەزیری ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند، هەموو دەم و دەزگەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان تەیارن و سوپای لوبنان و پۆلیسی ئەو وڵاتەش بەرنامە و پلانی شیاویان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو هەڵبژاردنانە هەیە.
بڕیارە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان بەپێی دەستووری نوێی هەڵبژاردنەکان جێ بەجێ بکرێ. یاسایەک کە ساڵی ڕابردوو پەسەند کراو بەگوێرەی مۆدێلی نسبییەت رۆنراوە. بەجۆرێک کە هەر لیستێکی هەڵبژاردنیی بەگوێرەی ڕێژەی دەرسەدی دەنگە دەسخراوەکان کورسی لە پەرلەمان بەدەست دێنێ.