پشتیوانیی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی قەیران تێکەوتووی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی قەیران تێکەوتووی ھاوکاریی کەنداوی فارس، وازھێنانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ھەنگاوێکی بوێرانە لە قەڵەم دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەبدولەتیف بن ڕاشد ئەلزیانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی قەیران تێکەوتووی ھاوکاریی کەنداوی فارس ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا، لە بڕیارەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە داسەپاندنەوەی بایکۆتی دژی ئێران خۆشحاڵیی دەربڕی و ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە بەر ناکۆکییە توندوتیژەکانی نێوان ئەندامانی ھەتاکو ئێستا بەرەوڕووی قەیرانێکی قورسە و وڵاتانی قەتەر، کوەست و عوممان ڕەزامەند نین بەو بڕیارەی کە پێکھاتەکەیان لەژێر کاریگەریی عەرەبستاندا دەیدات.
بەرلەمەش ھەر ڕژێمی زایونی ، عەرەبستان و بەحرەین ڕایانگەیاند بوو کە لە ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران پشتیوانیی دەکەن.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد.
ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا گەلێک لە وڵاتانی جیھان پشتگریی خۆیانیان بۆ ئەم ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییە ڕاگەیاندووە.