کۆبوونەوەیەکی نەیارانی بەحرەینی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەریتانیا
نەیارانی بەحرەینی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی پەلاماری دەوڵەتی مەنامە بۆسەر ناڕازیان لە دەورووبەری ماڵی مامۆستای باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە، لەبەردەم باڵوێزخانەی بەحرەین لە لەندەن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەهد ناڕازیانی بەحرەینی بە بەرزکردنی دروشم بە دژی دەوڵەتی مەنامە و هەڵگرتنی وێنەی شێخ عیسا قاسم مامۆستای باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە، لەبەردەم بینای باڵوێزخانەی بەحرەین لە لەندەن ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر هەوڵی هەڵاواردنانەی ڕزێمی ئالی خەلیفە ڕاگەیاند.
ناڕازیان هەروەها وێڕای ڕاگەیاندنی ڕق و نەفرەتیان لە درێژەی گەمارۆی ماڵی ئایەتوڵڵا قاسم لەلایەن هێزی ئاسیاشی لە ناوچەی دراز لە ڕۆژاوای مەنامە، داکۆکی بەریتانیا و ئەمریکا لە ڕژێمی دەسەڵاتدار بەسەر بەحرەین ئیدانە کرد.
ناوچەی درازی بەحرەین لە بیست و سێی مەی ساڵی 2017 تائێستا شایەتی خۆپیشاندانی بەربڵاو و ئیدانەکرانی سەندنەوەی مافی هاوڵاتی بوون و دادگایی کرانی شێخ عیسا قاسمە و کاربەدەستانی بەحرەینی لەم ماوەیە مۆڵەتی بەڕێوە چوونی نوێژی هەینییان لەم ناوچەیە نەداوە.
بەحرەین لە چواردەی فڤرییەی ساڵی 2011 گۆڕەپانی شۆڕشی جەماوەری بەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی بەحرەین داوای ئازادی، دامەزرانی دادگەری و لابردنی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیان دەکەن.