May 22, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • رەخنەی توندی کۆمەڵی وێفاقی بەحرەین لە بێ دەنگەی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر دڕەندەکاریەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە

کۆمەڵی ئیسلامی ویفاقی بەحرەین بە بلاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک رەخنەی گرت لە بێ دەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەمبەر دڕەندەکاریەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە وڵاتەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژی سێشەممەی یانەی هەواڵنێرانی جەوان، کۆمەڵی ئیسلامی ویفاقی بەحرەین کە گەورەترین حیزبی نەیاری ڕژێمی ئالی خەلیفە یە لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند گەمارۆی ناوچەی ئەلدراز لە ڕۆژئاوای مەنامەی پێتەختی یەمەن چووەتە ناو حەفتسەدومین ڕۆژی بەردەوام، گەمارۆیەک کە لە ژوئەنی ٢٠١٧ دەسپێکرا وبە بێ دەنگی وڵاتان ، کۆمەڵگەکان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ، ئەم جەنایەتانە هەروا درێژەی هەیە . لە بەیان نامەی ویفاق دا هاتووە: ئەم بایکوتە هاوکات لەگەڵ کردەوەی ئالی خەلیفە بۆ وەرگرتنەوەی مافی شارومەندایەتی شێخ عیسا قاسم ڕۆحانی بەناوبانگی بەحرەینی دەسپێکراوە. ئەلویفاق لەم بەیان نامەیەدا هێناویەتی :ناوچەی ئەلدراز شوێنی نیشتە جیی بوونی شێخ عیسا قاسم ، بیست وپێنج هەزارکەس حەشیمەتی هەیە کە هەموو لە بەرتەسکی داسەپێندراو لە ڕەنج وکەسەر دان. کۆمەڵی ویفاق لە کۆتایی دا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ووڵاتانی ئیسلامی داوای کرد بۆ کۆتایی دان بە گەمارۆی زاڵمانەی ناوچەی ئەلدراز وپێویستی ڕاگیرانی دەسگیر کرانی ناوماڵی شێخ عیسا قاسم هەوڵ بدەن. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی ٢٠١١ گوڕەپانی ڕاپەڕێنی جەماوەری لەدژی رژێمی ئالی خەلیفە یە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردن وهاتنە سەر کاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وەلاتەکەیانن.

سەرپەیڤ