حوزه‌یران 03, 2018 10:18 Asia/Tehran
  • کشانەوەی  ئەمریکا لەبەرجام پێشێلکردنی بەڵێن و هەنگاوێک دژبە واشینگتۆن بوو

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەنیشانەی سەلمێندرانی بێ بەڵێنیەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان و سەرکەوتنێکی پڕبایەخ بۆ گەلی ئێران زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، حەسەن روحانی  شەوی  یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکی دۆستانە لەگەڵ ژومارێک لە مامۆستایان و بلیمەتانی ئەهلی سوننە وتی :  ئەمڕۆ تەنانەت ئەمریکییەکان  بیانوویەکیان بۆ گوشار خستنەسەر ئێران نییە چونکە  ئێران  پێبەندی  بەڵێن و پەیمانی  خۆی بووە و ڕێزی لە بنەمای  جێی ڕێزی کۆمەڵگەی جیهانی  گرتووە و ئەوە لایەنی بەرامبەرە  کە بە کشانەوە لە بەرجام، بنەما ویاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی بنپێکردووە.

سەرۆک کۆماری ئێران  وتیشی :  ئەمریکییەکان بۆ یەکەم جار کاتی بەرەوڕووبوونەوەی بابەتێکی گرینگی سیاسی، کاتێک ویستیان گەلی ئێران  مەحکووم  بکەن،  هەموو وڵاتانی دونیا جگە لە چەند وڵاتی بچووک لەبەرامبەریان ڕاوەستان  کە ئەمەش  سەرکەوتنێکی مەزن بۆ گەلی ئێرانە.

ڕوحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە  نەیارەتی ئەم دواییەی  وڵاتان بەرامبەرسیاسەتەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر پرسی  فەلەستین و قودس  لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی : گەڵاڵەی ئەمریکا بە دژی خەڵکی غەززە لە ئەنجومەنی  ئاسایش  تەنیا  دەنگێکی  ئەرێی بوو  کە  ئەمەش سەرکەوتنێکی مەزن بۆ  موسوڵمانان و ناوچەیە  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەوەی کە ئەمریکییەکان بڕیارنامەیەک بە دژی  فەلەستین و غەززە  ببەنە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتەنیا خۆیان دەنگی ئەرێی بدەنێ و چواردە ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی ئاسیاش  دەنگی نەیار و بێ لایەنی بدەنێ ، سەرکەوتنێک بۆ گەلی فەلەستین، موسوڵمانان و هەموو ناوچەکەیە.

سەروک کۆمار لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا لەنێو کۆڕی مامۆستایان و بیرمەندانی ئەهلی سوننەی ئێران وتی :  ئەمڕۆ زۆرتر لە هەر کاتێکی تر  پێویستمان بە یەکێتییە و بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی دەتوانین لەم  کێشە و گرفتەی کە دوژمنان هەوڵ دەدەن بە دژی گەلی ئێران سازی بکەن، تێپەڕین  .

بەرلە قسەکانی سەرۆک کۆمار،مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی ،ئیمام جومعەی ئەهلی سوننەی  زاهیدان و جەلیل رەحیمی سەروکی فراکسیۆنی  ئەهلی سوننەی  مەجلیسیش  لە وتاردانێک دا  ، بەهێز بوونی یەکێتیی لەنێوان چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەیان  بە هۆکاری سەرەکی  پێشکەوت و گەشەی ئێرانی ئیسلامی زانی .

سەرپەیڤ