حوزه‌یران 05, 2018 10:46 Asia/Tehran
  • گرتنی زیاتر لە هەزارو 400 منداڵی بێ دەرتان لە دەسپێکی بزوتنەوەی نیشتمانی بەحرەین

کۆمەڵی ئیسلامی ئەلویفاقی بەحرەین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان دڵپاکی قوربانی توندو تیژی لەمیانەی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ڕژیمی ئالی خەلیفە لە دەسپێکی بزافی نیشتمانی دیموکراسی خوازانەی خەڵکی وڵاتەکەی هەزارو 402 منداڵی دەستبەسەر کردووە

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیرنا ، کۆمەڵی ئیسلامی ئەلویفاقی بەحرەین لەو بەیاننامەیدا  وتیشی  : منداڵان بە حرەین   ڕووبەڕووی   توندترین جۆری ئەشکەنجە و دەسدرێژی  مافەوانی بوونەوە   و ژومارێکی زۆریان کوژراون و بریندار بوونە . لەو بەیاننامەیدا  هاتووە   ڕژیمی ئالی خەلیفە  جگە لە    دادگاییکردنگەلی ساختەیی  و تۆڵە سەندنانەی منداڵانی بەحرەینی  بۆ    لێپێچینەوە کردنیان  دەیانخەنە ژێر گوشاری ڕۆحی و ئەشکەنجەیان ئەدان . کۆمەڵی ئەلویفاق بە مەلا حەیدەر  وەنک یەکێک  لە منداڵانی    ئەشکەنجە  و   دادگاییکرانی  زاڵمانە  لە بەحرەین  ئاماژەی کرد  کە بە حەوت ساڵ  زیندانی مەحکوم کراوە  و بە هۆی   ئەشکەنجەوە   دەگوازرێ  بۆ نەخۆشخانە .

سەرپەیڤ