سەردانی شای ئەردەن لە کوەیت و بەحرەین
"عەبدوڵڵای دووهەم" شای رئدەن لە سەفەرێکی چەند کاژێری بۆ کوەیت لەگەڵ میری ئەم وڵاتە دیدار و پاشان سەردانی بەحرەینی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گێرانەوە لە هەواڵدەری عەموونی ئەردەن؛ "عەبدوڵڵای دووهەم" شەوی ڕابردوو هاوڕێ" ئیمەن ئەلسەفدی" وەزیری دەرەوە،"مەحموود فەریحات" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەردەن و ژمارێک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەم وڵاتە گەییشتە کوەیت و لەگەڵ "سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابیر ئەلسەباح" میری کوەیت دیداری کرد.
"عەبدوڵڵای دووهەم" دوای دیداری میری کوەیت چوو بۆ بەحرەین و لەگەڵ "حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە" پادشای ئەم وڵاتەیش دیداری کرد.
ئەم سەفەرە چەند کاژێرییەی "عەبدوڵڵای دووهەم" بۆ کوەیت و بەحرەین دوای دانیشتنیی دوو ڕۆژ لەمەو بەری لەگەڵ "سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابیر ئەلسەباح" میری کوەیت، "محەممەد بن ڕاشێد ئالی مەکتووم" جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کەلە مەککەی پیرۆز و لە سەر بانگێشتنی "سەلمان بن عەبدولعەزیز" پادشای عەرەبستان بۆ لیکدانەوەی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنیی قەیرانی ئابووری ئەردەن بەڕێوە چوو، ئەنجام دراوە.
لەم دیدارە بڕیاریان گرت کوەیت، ئیمارات و عەرەبستان ٢ ونیو ملیار دۆڵاڕ یارمەتی ئەردەن بدەن. هەڵکشانی نرخەکانی سوتەمەنی لە ئەردەن و ڕاگەیاندرانی یاسای تازەی باج و پیتاک لە سەر داهاتەکان لە لایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتە، ناڕەزایەتی جەماوەری لەگەڵدا بووە. ئەم ناڕەزایەتییانە بوونەتە هۆی ڕووخانیی دەوڵەتی "هانی ئەلمۆلقی" سەرۆک وەزیرانی ئەردەن و دوای وادەی " عۆمەر ئەلرەزاز" سەرۆک وەزیرانی نوێی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای باج و پیتاک بە سەر داهاتەکان، کەمتر بۆوە.