پیداگری دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین لەسەر بێ ئاکام بوونی سەفەری کوشنر بۆ ناوچە
وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پیداگری کرد: سەفەری زاوای " دوناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچە بە مەبەستی بازاڕیابی بۆ گەڵاڵەی بەناو " مامەلەی قەرن " یا" سەدە" کات بە فیڕودانە.
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپیی" جرد کوشنر" ڕاوێژکار وزاوای دۆناڵد ترامپ و" جیسون گرینبلات" نێردراوی ترامپ لە ڕٶژئاوای ئاسیا ، بەمەبەستی لێکدانەوەی دۆخی غەززە ئەم حەوتەیە سەفەر دەکەن بۆ ناوچە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " نەبیل ئەبوڕدینە" وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ئاماژەدان بە سەفەری بێ ئاکامی "جرد کوشنر" بۆ ناوچە ڕایگەیاند : ئەم جۆرە سەفەرە دەورەییانەی کاربەدەستانی ئەمریکا وپیداگریان بۆ بنپێکردنی مەشروعیەتی فەلەستین وبنەمای ڕیککەوتەیی یان لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی ونێودەوڵەتی ، مەحکوم بە شکستە. بە قسەی ئەبوڕدینە، پێ وشوێن گرتنی بیر وهزری ناڕوون وگوماناوی بۆ جیا کردنەوەی غەززە بە درۆشمی ئینسانی لە باتی چاوپۆشی کردن لە قودس وپیروزایەتیەکانیان هیچکات شتێک بە ئاکام ناگەیەنێت. " سائیب عەریقات" دەبیری لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ڕزگاری دەری فەلەستین ساف یش وتی: داخوازی لە فەلەستینیەکان بۆ تەسلیم کردن وکردنی مەسەلەی فەلەستین لە پرسێکی سیاسی بۆ پرسێکی ئینسانی قەبوڵ کراو نیە. " مامەلەی قەرن یا سەدە" گەلآلەی دەوڵەتی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چارەسەر کرانی کێشەی فەلەستینی ئیسرائیلئ لە ڕێگەی ناچارکردنی فەلەستینیەکان بە ئیمتیاز دان لەوان لەمەڕ شاری قودسی داگیر کراو وبوارچێ کردن بۆ بەدی هێنانی هاوپەیمانی ناوچەیی بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی وڕژێمی زایونیستیە.