حوزه‌یران 03, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • لێپریسنەوەی نەتانیاهۆ لەبەر دۆسییەی گەندەڵی دراوی

سی و شەشەمین کۆبوونەوەی دادگەییکرانی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی گەندەڵی دراوی ئەمڕۆ لە فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی دادستێنی لەم کۆبوونەوەیەدا نەتانیاهۆیان خستە بەر لێپرسینەوە لەبەر گەندەڵی دراویی ناسراو بە دۆسییەی ٤٠٠٠"، سەبارەت بە مەسەلەی کۆمپانیای «بێزێک – ڤالا» . نەتانیاهۆ جیا لە ساختەکاری و متمانەشکاندن، تۆمەتباریشە بە بەرتیلدان لەم دۆسییەیەدا. لێکۆڵینەوەی سەرەکی سەبارەت بە نەتانیاهۆ نزیکەی پێنج مانگی خایاندووە و چاوەڕێ دەکرێ وەبەر لێپرسینەوە خستنیشی تا ساڵی ٢٠٢٦ واتە تا ساڵێکی تر هەر بەردەوام بێ.

سەرپەیڤ