نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوە مافەوانییەکان لەمەڕ دۆخی "شێخ عەلی سەلمان"
ڕێکخراوە نادەوڵەتییە مافەوانییەکان لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: دادگەیی کرانی "شێخ عەلی سەلمان" سکرتێری گشتیی کۆمەڵی وێفاقی بەحرەین بەشێک لە بەرنامەی بەربڵاوی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە بۆ بێ دەنگ کردنی نەیارانی سیاسی بەرلە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتوو .
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵیی بەحرەین ئەلیەوم ، ڕێکخراوی دامەزراوەی دێموکراسی ومافەوانیی بەحرەین وناوەندی ئوروپایی دێموکراسی ومافی مرۆڤ بە دەربڕینی نیگەرانی لە دادگایی کرانی شێخ سەلمان ، خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر ئەم ڕژێمە بۆ ئازاد کرانی خیرا وبێ شەرت و مەرجی ناوبراو بوون. ئەم ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ لە بەحرەین دادگەیی کرانی شێخ سەلمانیان بە نمونەیەک لە پەلامارەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆسەر کۆمەڵگەی سیاسی ومەدەنیی ئەم وڵاتە ناوبردووەو وتوویانە : خستنەبەرپەلاماری ڕێبەرانی نەیاران لەبەر ڕاگەیاندنی ڕوانگە سیاسیەکانیان جێگای قەبوڵ نیە. شێخ سەلمان لە ڕێبەرانی شیعەی بەحرەین لە ساڵی ٢٠١٤ دەسگیر کراو لە ژوییەی ٢٠١٥چوارساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە، بەڵام دادگەی پیداچوونەوە،ناوبراوی بە تاوانی هان دانی خەڵک بۆ گوڕینی نیزام دادگەیی کرد وماوەی زیندان کرانی ناوبراوی بۆ نۆساڵ زیاد کرد.