شێخ عیساقاسم گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە
نووسینگەی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی شێخ عیساقاسم مامۆستای ئایینی ھەڵکەوتەی بەحرەین، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند:شێخ عیساقاسم بەھۆی ئامبۆلانسێکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ھەواڵ و دەنگ و باسی زۆر لە بارەی تێکچوونی باری تەندروستیی شێخ عیساقاسم کە لە ماڵەوە دەسبەسەرە بڵاو ببووەوە.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شارومەندایەتی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی پایەبەرزی بەحرەینی لە ژوئەنی ساڵی دووهەزارو شانزە، ناوچەی ئەلدۆراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم مامۆستا ئایینییە پایەبەرزەی خستووەتە ئابڵۆقەوەو تەنانەت ڕێ لە بەرپا کرانی نوێژی ھەینیش دەگرێت لەم ناوچەیەدا.
کۆگەی مافی مرۆڤی بەحرەین ڕایگەیاندووە، کردەوەی ئاسایشتیی تونئوتۆڵی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕێ لەوە دەگرێت کە پزیشکانی شێخ عیسا قاسم بتوانن پەیجۆری باری تەندروستیی ناوبراو بن.
بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری چاکسازیی سیاسی ،ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەردەستەڵاتی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیاندا، کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندن وەڵامی ناڕەزایەتییەکان دەداتەوە.ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی نەیاری قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە.ڕژێمی دەستەڵاتداری بەحرەین بە پشتیوانیی ڕژێمی عەرەبستان، هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی جەماوەری ئەم وڵاتەوە لە چەند ساڵی ڕابردوو هەتاکو ئێستا نزیکەی 340 کەسی شەهیدو پێنج هەزار کەسیشی زیندانی کردووە.