رژێمی ئالی خەلیفە لە چەقبەستوویی سەرکوت کردنی خەباتکارانی بەحرێنی
نوێنەری شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی ناسراوی بەحرێنی لە ئێران بە ئاماژە بەوەی کە رژێمی ئالی خەلیفە لە سەرکوتکردنی خەباتکارانی بەحرێنی تووشی چەقبەستویی هاتووە گوتی : درێژەی سەرکوت کردنی خەڵکی ئەم وڵاتە ، دەبێتە قەیرانێکی جددی لە ناوچەکەدا .
بەپێی راپورتی رۆژی شەممەی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، عەبدوڵڵا دەقاق نوێنەری شێخ عیسا قاسم لە ئێران بە ئاماژەی بەوەی کە مافی دیاریکردنی چارەنووس ، بەشێکی جیانەکراوەی هەر گەلێکە گوتی : گەلی بەحرێن تەنیا بە هۆی داوای مافی یاسایی خۆی سەرکوت دەکرێ و بە داخەوە کۆڕ و کۆمەڵەنێودەوڵەتیەکانیش لەمبارەوە بێدەنگەیان کردووە .
دەقاق وتیشی : خەڵکی بەحرێن خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژارردنی ئازاد و ئامادەکردنی دەستووری نوێ لە وڵاتەکەیانن .
نوێنەری شێخ عیسا قاسم لە ئێران بە رەخنەگرتن لە دەسوەردانی سعودی و ئەمڕیکا و بەریتانیا لە کاروباری نێوخۆیی بەحرێن جەختی کردەوە : رژێمی ئالی خەلیفە بە داکۆکیەکانی ریاز ، واشنگتۆن و لەندەن لە دژی گەلی بەحرێن تاوان دەکات و بێگومان ئەوان لەم تاوانکاریانەدا شەریکی رژێمی ئالی خەلیفەن .
دەقاق بە ئاماژە بەوەی کە رژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرێن تەنیا حکومەت لە جیهاندایە کە مافی هاوڵاتی بوون لە شاروومەندانی دەستێنێ گوتی : ئەم رژێمە جیا لە هەڵوەشاندنی مافی هاوڵاتی بوونی شێخ عیسا قاسم ،لە سەدان خەباتکاری دیکە مافی هاوڵاتی بوونی سەندووەتەوە و ئەو مافەی بە شارومەندانی وەهابی و سەلەفی وڵاتانی سعودی و ئیمارات ئەدات تا بتوانێ پێکهاتەی دانیشتوان بگۆڕێ .