ته‌مووز 01, 2018 18:35 Asia/Tehran
  • پلان و بەرنامەداڕشتنی رژیمی ئالی خەلیفە بۆ کوشتنی ڕێبەرانی شۆڕشگێڕی بەحرەین

جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵی عەمەلی ئیسلامیی بەحرەین، وتی: رژیمی ئالی خەلیفە بەرنامەیەکی ڕێک وپێکی هەیە بۆ کوشتنی ڕێبەرانی شۆڕشگێڕی بەحرەین.

شێخ عەبدوڵڵا ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر، وتی: حکومەتی بەحرەین هەردەم لەدژ ڕێبەرانی شۆڕشگێری ئەو وڵاتە لەوان، شێخ عیسا قاسم زانای پلەبەرزی دینیی بەحرەین، نەبیل رەجەب لە چالاکوانانی مافەوانی و دەیان زانای دینیی دیکە، کردەی دژە مرۆیی ئەنجام دەدا.

جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵی عەمەلی ئیسلامیی بەحرەین، پێی داگرت: ئازار و ئەزیەتی شارومەندانی بەحرەینی و زانایانی دینیی ئەو وڵاتە لە بەرنامەی کاری بەرپرسانی رژیمی ئالی خەلیفە دایەو رژیمی بەحرەین بە وەدواخستنی چارەسەریی بەندکراوان، دەبنە مایەی مەرگی بەرەبەرەی زیندانیان.

شێخ عەبدوڵڵا ساڵح هەروەها ئاماژەی کردە دەوری رژیمی ئالی خەلیفە لە ئاسایی کردنی پەیوەندییەکانی نێوان رژیمە عەرەبییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی و وتی: بەحرەین تەنیا وڵات لە کەنداوی فارسە کە بەرپرسانی، وەک پاشا، پاشمیر و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ بەرپرسانی رژیمی زایۆنیستی دیداریان کردووە.

ناوبراو وتی: کاربەدەستانی بەحرەینی بەئاشکرا بانگهێشتنی شاندە زایۆنییەکان دەکەن بۆ ئامادەبوون لە بەحرەین و یان بۆ سەفەر، شاند و وەڤد دەنێرنە ئیسرائیل .

بەحرەین لەفێڤرییەی٢٠١١ـەوە گۆڕەپانی راپەڕینی جەماوەری دژ بە حکومەتی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی ئەو وڵاتە خوازیاری ئازادی، دادپەروەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ