ته‌مووز 02, 2018 19:31 Asia/Tehran
  • هائارتس: ڕژێمی ئالی خەڵیفەی بەحرەین لەدووی دامەزرانی پێوەندی ئاشکرا لەگەل ئیسرائیلە

ڕۆژنامەی ئیسراییلی هائارتس بە ئاماژەدان بە پێوەندی نهێنی رژێمی ئالی خەڵیفەی بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە لێکدانەوەی دۆخەکە لەلایەن کاربەدەستانی مەنامە بۆ ئاشکراکردنی ئەم پێوەندیە هەواڵی دا.

بە پێی نەیارەتیە بەربلاوەکانی خەڵک وڕێکخراوە جۆربەجۆرەکان لە بەحرەین، چل ودوهەمین خۆلی چالاکیەکانی یونسکۆ بە ئامادەبوونی شاندێک لە ڕژێمی زایونی ٢٤ی ژوئەن لە مەنامە دەستیبەکارکردو هەتا چواری ژوئیە درێژەی دەبێت. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە هائارتس ، هەرچەند بەحرەین وئیسراییل پێوەندی ئاشکرایان پێکەوە نیە بەڵام بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە کە دەبێتە هۆی نیزیکایەتی نێوانیان. هائارتس هەروەها بە پشتیوانی خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە " وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە دەسدرێژی سەربازی دوو مانگ پێشی ڕژێمی زایونی بەرەو سووریا ئاماژەی کرد وئەوەی بە نیشانەیەک لە دامەزرانی ئاشکرای پێوەندی مەنامە لەگەڵ تل ئابیب زانی. کاربەدەستێکی ڕژێمی زایونیش بە هائارتسی وت: یەکێ لە هۆوهەگەرەکانی ئەم کردەوانەی بەحرەین هەڵوێستی عەرەبستان وئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیە، وڵاتانێک کە بۆ خۆیان خەریکی نێزیک بوونەوە لە تل ئابیبن. کردەوەی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیەکان بۆ سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئەمریکایی بە ناو " مامەڵەی سەدە" وبە مەبەستی لەناوبردنی مافی خەڵکی فەلەستین ئەنجام دەبێت/.

سەرپەیڤ