هاوپەیمانی سعودی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ قەڵاچووی منداڵانی یەمەنی ڕەت کردەوە
فەرماندەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتی عەرەبستان لە شەڕلەدژی یەمەن ، ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕقەڵاچۆی منداڵانی یەمەنی بە دەس هێزەکانی ئەم هاوپەیمانیەی ڕەت کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم تورکی ئەلمەلیکی " فەرماندەی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی عەرەبستان وتی: لە ڕاپۆرتی " ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بواری کوژرانی منداڵانی یەمەنی لە شەڕی ئەم هاوپەیمانیە لەدژی یەمەن ، چەند جۆرە ئاماری بەدەستەوە دراوی داوەتە پاڵ هاوپەیمانی.
ئەلمەلیکی ئیدعای کرد: زانیاریەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵە بووە ولەلایەن گرۆپێکی خۆجیی ئامادە کراوە وئەم گرۆپانە زانیاری هەڵەیان لە بەردەستی کارمەندانی ڕێکخراوی نەتەوەکان داناوە کە هیچ سەنەد وبەڵگەیەک بە سەرنجدان بە شوێن وکاتیش تێیدا لە ئارا نیە.
" ئانتۆنیۆ گوترێش " سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە کوژران وکەم ئەندام بوونی فرەتر لە ٦٠٠ منداڵی یەمەنی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی ئاسمانی عەرەبستان ، ئەم وڵاتەی بۆ دوهەمین ساڵی بەردەوام لە ناولیستی ڕەشی وڵاتانی بنپێکەری کۆنۆانسیۆنی مافی منداڵان دانا. ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەتوانێ بۆ پێوشوێن گرتنی دادەڤانی عەرەبستان لە دادگەی نێودەوڵەتی سزا کەڵکی لیی وەربگیردرێت.
هەروەها ئەنجومەنی ئوروپا بڕیارنامەیەکی لەمەڕ شەڕی یەمەن پەسەن کردووە وتیدا بە لێکدانەوەی کارەساتە مرۆڤیەکانی سەرچاوە گرتوولە پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن خوازیاری چارەسەرکرانی سیاسی قەیرانەکە بوو ولەسەر ڕاگیرانی ئاگر بڕ لە شاری بەندەری حودەیدە لەمەڕ بەردەوامی فریاکەوتن پیداگری کردووە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەدژی یەمەن کە لەمارسی ٢٠١٥ دەسپێکراوە ، دەیان هەزار کوژراو وبریندار وملیۆنان ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.