گوێزرانەوەی شێخ عیسا قاسم بۆ فڕگەی بەحرەین بە مەبەستی ناردرانی بۆ دەرەوە
شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی ناوداری شێعەکانی بەحرەین بە ھۆی نەخۆشبەرێکەوە لە نەخۆشخانە گوێزرایەوە بۆ فڕگەی بەحرەین ھەتا دوای برانی بۆ دەرەوەی وڵات ڕەوتی چارەسەرییەکەی بەردەوام بکرێت .
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوە پزشکییە ئاگادارەکانی بەحرەینەوە نووسیویەتی:شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی ناوداری شێعەکانی بەحرەین تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە ھاتووەو بە سەرنجدانی ئەوەی کە بەس لە دەرەوەی وڵات ھەلی دەرمان و چارەسەریی بۆ دەڕەخسێت، لە سەر پێویستیی ناردرانی دەستبەجێی بۆ ھەندەران جەخت کراوە.
دوابەدوای شپرزە بوونی باری تەندروستیی شێخ عیسا قاسم و پەرە سەندنی ناڕەزامەندیی جەماوەری لەمەڕ بەردەوام بوونی دەستبەسەرکرانەکەی ئەم مامۆستای ئایینییە ناودارەی شێعەکانی بەحرەین لە ماڵەکەی، حەممەئ بن عیسا ئالی خەلیفە پاشای بەحرەین لە سەر ڕای پزیشکان فەرمانی ناردرانی شێخ عیسا قاسمی بۆ ھەندەران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری دەرکرد.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شارومەندایەتی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی پایەبەرزی بەحرەینی لە ژوئەنی ساڵی دووهەزارو شانزە، ناوچەی ئەلدۆراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم مامۆستا ئایینییە پایەبەرزەی خستووەتە ئابڵۆقەوە تەنانەت ڕێ لە بەرپا کرانی نوێژی ھەینیش دەگرێت لەم ناوچەیەدا.
بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی نەیاری قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە.