جەنایەتی نوێی عەرەبستان لە یەمەن/ دوو کەسی مەدەنی کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i346297-جەنایەتی_نوێی_عەرەبستان_لە_یەمەن_دوو_کەسی_مەدەنی_کوژران
لە پەلاماری شەوی چوارشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعودی بۆ پارێزگای سەعدە، باکووری یەمەن، دوو کەسی مەدەنی لەوان منداڵێک کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2018 07:15 Asia/Tehran
  • جەنایەتی نوێی عەرەبستان لە یەمەن/ دوو کەسی مەدەنی کوژران

لە پەلاماری شەوی چوارشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعودی بۆ پارێزگای سەعدە، باکووری یەمەن، دوو کەسی مەدەنی لەوان منداڵێک کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، لەم پەلامارە یەک کەسیش بریندار بوو.

فڕۆژکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی پێشتریش بەردەوام خەڵکی یەمەنیان لە خاک و خوێن گەوزاند.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.