مردنی نەیارێکی ڕژێمی ئالی سەعود لە زیندانی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i347135-مردنی_نەیارێکی_ڕژێمی_ئالی_سەعود_لە_زیندانی_عەرەبستان
نەیارانی ئالی سەعود باسی مردنی" سلێمان ئەلدویش" لە بانگخوازانی لەبەند کراو لە عەرەبستانیان کردووە لە ژێر ئەشکەنجەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2018 13:23 Asia/Tehran
  • مردنی نەیارێکی ڕژێمی ئالی سەعود لە زیندانی عەرەبستان

نەیارانی ئالی سەعود باسی مردنی" سلێمان ئەلدویش" لە بانگخوازانی لەبەند کراو لە عەرەبستانیان کردووە لە ژێر ئەشکەنجەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیرنا، سلێمان ئەلدویش ٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٦ دەسگیرو بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە. بنەماڵەی ناوبراو دەڵێن ئاگاداری شوێنی ڕاگیرانی نین. ھەژماری " موعتەقلی ئەلرای" لە توئیتر نووسیی: بە پێی کۆمەڵە ھەواڵێکی جێی بڕوا ، شێخ سلێمان ئەلدویش" لە زیندان بە هۆی ئەشکەنجە گیانی خۆی لە دەس داوە. لە یەک ساڵی ڕابردوودا بە تایبەت دوای دانرانی " محەممەد بن سەلمان" وەکوو پاشمیری عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکاو ئیسراییل لە ناوچەکە پێ وشوێن دەگرێت ، دەیان کەس لە بازرگانان، مامۆستایانی ئایینی، شازادەو زانایانی عەرەبستانی دەسگیر و ڕەوانەی زیندان کراون.