نەیارەتیی ڕژێمی بەحرەین بەرامبەر داواکاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئازاد کردنی پارێزەرێکی مافی مرۆڤ
ڕژێمی پاشایەتیی بەحرەین داوای ژومارێک لە کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئازد کردنی نەبیل رەجەب، پارێزەری مافی مرۆڤی بەندکراو لەم وڵاتەی رەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم، کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بواری مافی مرۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی که گیرانی نەبیل ڕەجەب نایاساییە و بنپێکرانی ئازادیی بیروڕادەربڕین دێتە ئەژمار، داوای ئازاد کرانی ئەم چالاکەی مافی مرۆڤیان کرد کە ئەم داواکارییە بەرەوڕووی نەیارەتیی ڕژێمی ئالی خەلیفە بووەوە.
دەوڵەتی بەحرەین ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی قسەکانی تاقمێک لە کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ زاڵمانە بوونی گیرانی نەبیل رەجەب ئیدیعای کرد کە تاوانەکانی هیچ پێوەندییەکی بە ڕوانگەی سیاسی ناوبراوەوە نییە .
کاربەدەستانی ئاسایشیی ڕژێمی ئالی خەلیفە سێزدەی ژووئەنی ساڵی 2016 ، نەبیل ڕەجەب مافناسی بەحرەینییان لە نێو ماڵەکەی لە ناوچەی بەنی جمرە گرت و کەل وپەلەکانی لەوان لەب تاپەکەشیان برد.
تۆمەتەکانی نابراو ، وتووێژی تەلەفزیونی ساڵی 2015 و 2016 ڕاگەیەندراوە و کاربەدەستانی بەحرەینی دەڵێن ناوبراو لەو وتووێژانەدا ، جێگەوپلەی وڵاتی خەوشاندووە.