هاویژرانی موشەکی بالستیک بەرەو بنکەی سەربازیی عەرەبستان لە نەجران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i347494-هاویژرانی_موشەکی_بالستیک_بەرەو_بنکەی_سەربازیی_عەرەبستان_لە_نەجران
یەکینەی موشەکیی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن موشەکێکی بالستیکی بەدری یەکیان گرتە بنکەی سەربازیی ئەرتەشی سعودی لە رۆژاوای نەجران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2018 06:56 Asia/Tehran
  • هاویژرانی موشەکی بالستیک بەرەو بنکەی سەربازیی عەرەبستان لە نەجران

یەکینەی موشەکیی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن موشەکێکی بالستیکی بەدری یەکیان گرتە بنکەی سەربازیی ئەرتەشی سعودی لە رۆژاوای نەجران .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمنار ، ئەم موشەکە کە رۆژی یەکشەممە هاویژرا بەوردی ئامانجی پێکا و زیانی زۆری گەیاندە بنکەی سەربازیی عەرەبستان .

یەکینەی موشەکیی ئەرتەش و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردووش لە وڵامی تاوانکاریەکانی سعودی لە یەمەن ، بە موشەکێکی بالستیک بنکە و بارەگای لەشکەریانی سعودی لە نەجرانی عەرەبستان پێکا .

هێزە یەمەنیەکان پەلامارە موشەکیەکانی خۆیان بۆسەر عەرەبستان لە سەرەتای ساڵی 2018 وە زیاد کردووە و تەنانەت چەندین خاڵی هەستیار لە نێو خاکی ئەم وڵاتەیان پێکاوە .

عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات، رژیمی زایۆنی وژمارێک وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لەچواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە.

رژیمی سەعوودیاو هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکییەمەن نەیانتوانیەوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوانیان) مسۆگەر بکەن.