ئاب 27, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری بەحرەین دژی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە

جەماوەری بەحرەین دژی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە ناوچەی مەعامیری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵیی مەنامە پۆست، خۆپیشاندانی جەماوەری چین لە ناوچەی مەعامیر ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی ئەمەگداری ڕاگەیاندن بەرامبەر بە شەھیدانی ئەم وڵاتە و ھاوپشتی لەگەڵ زیندانییەکانی یەخسیری ڕژێمی ئالی خەلیفە بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەرانی بەحرەینی ئاڵاو لافیتەگەلێکیان پێ بوو کە لە سەریان نووسرا بوو، ھەتا ڕوخانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەگەڵتانین.

خۆپیشاندەرانی بەحرەینی ھەروەھا بە ھەڵدانی دروشمگەلێک لە سەر بەردەوامیی چالاکییەکانی بزوتنەوە سیاسی و شۆڕشگێرانەکان و مسۆگەر کرانی مافی ڕەوای خەڵکی بەحرەین لە مەڕ مافی چارەی خۆ نووسین جەختیان کرد.

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری چاکسازیی سیاسی ،ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەردەستەڵاتی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیاندا، کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندن وەڵامی ناڕەزایەتییەکان دەداتەوە.

بەحرەین لەو وڵاتانەیە کە لەچاو حەشیمەتەکەی زیاترین ژمارەی زیندانی کراوی هەیە. بە قسەی ڕێکخراوە مافەوانییە خۆجێییەکانی ئەم وڵاتە، لانیکەم سێ هەزار شارومەندی بەحرەینی لە بەر هۆکاری سیاسی لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.ڕژێمی دەستەڵاتداری بەحرەین بە پشتیوانیی ڕژێمی عەرەبستان، هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی جەماوەری ئەم وڵاتەوە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو هەتاکو ئێستا نزیکەی 340 کەسیان شەهیدو  پێنج هەزار کەسیشیان زیندانی کردووە.

سەرپەیڤ