داخوازی یەکیەتی ئوروپا لە ئیسرائیل بۆ ڕاگیرانی ڕۆخانی ماڵە فەلەستینیەکان
بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا ، خوازیاری ڕاگیرانی کردەوەکانی ڕژێمی زایونی لە ڕۆخانی ماڵە فەلەستینیەکان بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ،فیدریکا مۆگرینی بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ شەممە لە ڕژێمی زایونی داوای کرد ڕۆخانی گوندی فەلەستینی ئەلئەحمەر لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیر کراو ڕابگریت. موگرینی ، بە دەرکرانی حوکمی ڕۆخانی گوندی خان ئەحمەر فەلەستینی لە دادگەی ڕژێمی زایونی کاردانەوەی پێشان دا ولە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم دادگەیە بە سەرۆکانی ڕژێمی ئیسراییل ئیزنی داوە هەتا بەپێی بەرنامە ڕۆخاندنی گوندی "خان ئەلئەحمەر " بباتە پێشەوە. یەکیەتی ئوروپا و وڵاتانی ئەندامیی زۆرجار نەیارەتی خۆیانیان لە بارەی سیاسەتی شارۆچکە سازی ئیسراییل کە بەپێی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی نایاساییە وهەروەها کردەوە ئەنجامدراوەکان لەم بوارە، لەوان ڕۆخانی کۆمەڵگەی فەلەستینی وئەگەریی گوێزرانەوەی بە زۆرە ملی دانیشتوانی فەلەستینییان ڕاگەیاندووە. دادگەی ڕژێمی زایونی ، رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە حوکمێکدا خوازیاری ڕۆخانی ماڵە فەلەستینیەکانی دانیشتووی گوندی خان ئەلئەحمەر و کوچ پێ کردنی دەیان بنەماڵەی فەلەستینی دانیشتووی ئەم گوندە بوو. دانیشتوانی گوندی " خان ئەلئەحمەر" لە گوندنشینانی سارای نەقەب بوون کە ساڵی ١٩٥٣ ڕژێمی زایونی دەریی کردن وبە ناچاری لەم گوندە نێشتە جیی بوون. لە دەوروبەری ئەم گوندە ژمارەیەک شاروچکەی زایونی نشین هەڵکەوتووە وڕژێمی زایونی دەێهەوێ بە ڕۆخانی ئەم گوندە ، زەویەکانیان داگیر بکات و بۆ گەشەی شاروچکە سازی نایاسایی خۆی کەڵک وسودی لیی وەرگرێت.