جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئوروپا هەڵوێستی دژە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی تەلاڤیوی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350332-جێگری_سەرۆک_پەرلەمانی_ئوروپا_هەڵوێستی_دژە_ڕێککەوتنی_ئەتۆمیی_تەلاڤیوی_ڕەت_کردەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا بەڕەت کردنەوەی هەڵوێستی دژە بەرجامی(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) ی رژیمی ئیسرائیل، هەرچەشنە کردەیەک لەدژ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەهەڵە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 14:17 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئوروپا هەڵوێستی دژە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی تەلاڤیوی ڕەت کردەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا بەڕەت کردنەوەی هەڵوێستی دژە بەرجامی(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) ی رژیمی ئیسرائیل، هەرچەشنە کردەیەک لەدژ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەهەڵە زانی.

"ئەلەکساندر گراف لامبسدۆرف" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا و لەنوێنەرانی پلەبەرزی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ئاڵمان لە دیمانەلەگەڵ ڕادیۆ ئاڵمان، ناکۆکیی بنچینەیی بەرلەین وتەلاڤیو لەمەڕ پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لێکدایەوەو وتی: ڕەخنەگرتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕەت کردنەوەی کە جێی سەرنجی ئیسرائیلە، بەهیچ لەونێک دروست نییە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا ئەو ڕەوتەی بەدروست وشیاو زانی کە ئوروپا هەموو هەوڵی خۆی بخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دەسڕاگەیشتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران دەستەبەر بکرێ.

ئەو هەڵوێست گرتنەی بەرپرسی پەرلەمانی ئوروپا لەدژ هەڵوێستە دژە ڕێککەوتنییەکانی تەلاڤیو دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ٢٧ی سیپتەمبەر لە وتاردانەکەی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەپێشاندانی وێنەیەک، ئیدیعای کرد، لەتاران، هەماری شاراوەی چەکئامێر وماددەی ناڤۆکی هەیە کە دەوڵەتی ئێران، بەئاگاداری ئاژانسی ڕانەگەیاندووە.

پاشان، یوکیۆ ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەڕەت کردنەوەی ئیدیعای دژە ئێرانیی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە، تاقیکردنەوەی ڕاستی و چاودێری بەسەر جێ بەجێ کرانی بەڵێنیە ناڤۆکییەکانی ئێران ئەنجام دەداو دەستی ڕادەگا بەهەموو ناوەندو شوێنە پێویستەکان لە ئێران.