داواکاریی چاودێری مافی مرۆڤ بۆ دەرکرانی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350738-داواکاریی_چاودێری_مافی_مرۆڤ_بۆ_دەرکرانی_عەرەبستان
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی چاودێریی مافی مرۆڤ خوازیاری دەرکرانی عەرەبستان لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • داواکاریی چاودێری مافی مرۆڤ بۆ دەرکرانی عەرەبستان

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی چاودێریی مافی مرۆڤ خوازیاری دەرکرانی عەرەبستان لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، خوازیاری دەرکرانی عەرەبستان بوو لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و دانانی بایکۆت لەسەر "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان دوای بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی رۆژنامەوانی ڕەخنەگری رژیمی عەرەبستان.

"سارا ویتسۆن" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵاتی ناڤین لە چاودێری مافی مرۆڤ پێی داگرت لەسەر دەستتێدابوونی عەرەبستان لە بێ سەروشوێن بوونی خاشقچی و داوای لە ئەمریکا، بەریتانیاو یەکێتی ئوروپا کرد، بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕیازدا بچنەوە.

ویتسۆن پێی داگرت؛ عەرەبستان لە شەڕی یەمەنیش یاساوڕێسا جەنگییەکان دەبەزێنێ.

جەمال خاشقچی دووی ئۆکتۆبر، پاش چوونە ناو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، بێ سەروشوێن بوو. میدیاکان چەند ڕۆژ دواتر ڕاپۆریان دا، تەرمی خاشقچی، بەشێوەی شێوێندراو و بە شوێنەواری زۆری ئەشکەنجە لە ئەستەمووڵ دۆزراوەتەوە.

ناوی خاشقچی، لە پێڕستی کەسانی گیراو و داواکراوی رژیمی ئالی سەعوود دایەو ناوبراو لەترسی گیران، لە دەرەوەی عەرەبستان دەژیا.