دانپێدانی ترامپ بە دەستتێدابوونی بن سەلمان لە کوژرانی خاشقچی
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پرسی دەستتێدابوونی پاشمیری رژیمی سەعوودی لە کوژرانی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئەو رژیمەی پشت راست کردەوە.
کەناڵی ئەلجزیرە سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ڕاپۆری دا؛ دۆناڵد ترامپ وتی: کوژرانی "جەمال خاشقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری رژیمی سەعوودی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیاو شاردنەوەی، "رسواییەکی تۆکمە" بوو.
دۆناڵد ترامپ رەفتاری"محەممەد بن سەلمان" پاشمیری رژیمی سەعوودی سەبارەت بە خاشقچی، بە خرابترین نهێنی کاریی مێژوو زانی.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەحاڵێکدا نارەزایەتی دەربڕیوە لەمەڕ کوژرانی ڕۆژنامەنووسی عەرەبستانی و ڕەفتاری سەعوودییەکان لە شاردنەوەی بابەتەکە، کە هێشتا ئامادە نەبووە فرۆشی چەک بە سەعوودییەکان ڕابگرێ.
جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری رژیمی سەعوودی، سێ شەممە دووی ئۆکتۆبر پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە "ئەستەمووڵ"ی تورکیا بێ سەروشوێن بوو و چەند ڕۆژ دواتر، میدیاکان هەواڵی کوژرانی کارەساتباری ناوبراویان بڵاو کردەوە.