حوکمی زیندانی تا هەتایی بۆ سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ویفاقی بەحرەین
تشرینی دووهم 04, 2018 19:23 Asia/Tehran
دادگایەک لە بەحرەین سکرتێری گشتیی کۆمەڵی نیشتمانی ئیسلامی ئەلویفاقی ئەو وڵاتەی مەحکوم کرد بە زیندانی تا هەتایی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس چوارەمین دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی شێخ عەلی سەلمان سکرتێری گشتیی کۆمەڵی نیشتمانی ئیسلامی ئەلویفاق و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی بەحرەین لە فڕاکسیونی ئەلویفاق ڕۆژی یەکشەمە بەڕێوە چوو و جگە لە سکرتێری گشتیی ، حوکمی بێ تاوانیی دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانیش هەڵوەشایەوە و هەر سێ کەسەکە مەحکووم کران بە زیندانی تا هەتایی . ڕژیمی ئالی خەلیفە سکرتێری گشتیی کۆەڵی ئەلویفاق و دوو نوێنەری پێشووی بە تۆمەتی بێ بنەمای سیخووری بۆ قەتەر تاوانبار کرد بەڵام هیچ جۆرە بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەو بانگەشەی خۆی ڕادەست نەکردووە .