تشرینی دووه‌م 24, 2018 16:49 Asia/Tehran
  • دەسپێکی هەڵبژاردنی کارتۆنی لە بەحرەین

هەڵبژاردنیی پەرلەمانی و ئەنجومەنی شاری بەحرەین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتێکدا دەستی پێ کرد کە نەیارانی رژیمی ئالی خەلیفە ئەو هەڵبژاردنانەیان بایکۆت کردووە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگا جیاجیاکانی بەحرەین لەکاتێکدا کاری دەنگ وەرگرتن لە کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدانیان دەسپێکرد کە خەڵکی ناوچەی "کەرانە"ی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا پێیان داگرت لەسەر داکۆکی لە هەڵوێستی زانایانی دینی لەمەڕ بایکۆتی هەڵبژاردنە نمایشی و کارتۆنییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە.

خەڵکی ناوچەی "بوری"یش نەیارەتیان کرد لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە و وتیان: گوێ نادەنە هەڕەشەو گوڕەشەکانی رژیمی ئالی خەلیفەش.

نەیارانی دیکەی ئەو وڵاتە لەوان کۆمەڵی نیشتمانیی ئیسلامیی ئەلویفاقیش ئەو هەڵبژاردنانەیان بایکۆت کردووە.

بەحرەین لە فێڤرییەی٢٠١١ـەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە، خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، جێ بەجێ کرانی دادپەروەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر کاری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن. رژیمی ئالی خەلیفە مافی هاووڵاتیبوونی لە زۆرێ لە نەیاران و چالاکوانانی سیاسی سەندۆتەوەو یان بڕیاری لەبەندکرانی درێژماوەی بەسەریاندا سەپاندووە.

سەرپەیڤ