ڕێککەوتنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانیی سەعوودی لەبارەی گۆڕینەوەی دیل و یەخسیران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i353646-ڕێککەوتنی_بزووتنەوەی_ئەنساروڵڵا_و_هاوپەیمانیی_سەعوودی_لەبارەی_گۆڕینەوەی_دیل_و_یەخسیران
سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی یەخسیران لەنێوان بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وهاوپەیمانی سەعودیا لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان مۆر کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2018 17:05 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانیی سەعوودی لەبارەی گۆڕینەوەی دیل و یەخسیران

سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی یەخسیران لەنێوان بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وهاوپەیمانی سەعودیا لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان مۆر کرا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران بەگێڕانەوە لە سەرچاوە یەمەنییەکان، ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی یەخسیران رۆژی دووشەممە بەئامادەبوونی نوێنەرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لەلایەکەوە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت(لەکارکشاوەی یەمەن) و هاوپەیمانیی سەعوودی-ئیماراتی لەلایەکی دیکەوە مۆرکراوە.

ئەو ڕێککەوتنە، هەموو کەسانی گیراو و دیلکراوی یەمەنی سەر بەوڵاتانی هاوپەیمانیی سەعوودی-ئیماراتی لەخۆ دەگرێ.

خاچی سور دەوری ناوبژیوان لەو ئاڵووێرە دەبینێ.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەهێرش بۆسەر یەمەن، ئەو وڵاتەی لەزەوی، دەریاو ئاسمان گەمارۆ داوە.

ئەو پەلامارە تائێستا کوژرانی زیاتر لە ١٤هەزار کەس، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.