رزگارکرانی 100 ئاوایی لە پارێزگەی زالع لە لایەن هێزە یەمەنیەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i361109-رزگارکرانی_100_ئاوایی_لە_پارێزگەی_زالع_لە_لایەن_هێزە_یەمەنیەکانەوە
ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن دوای چوار رۆژ شەڕ لە گەڵ بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە پارێزگەی زالع لە باشووری یەمەن ، سەد گوندیان لە ژێر رکێفی دەسدرێژکاران رزگار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2019 04:47 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی 100 ئاوایی لە پارێزگەی زالع لە لایەن هێزە یەمەنیەکانەوە

ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن دوای چوار رۆژ شەڕ لە گەڵ بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە پارێزگەی زالع لە باشووری یەمەن ، سەد گوندیان لە ژێر رکێفی دەسدرێژکاران رزگار کرد .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدرەیی فارس ، سەرهەنگ یەحیا سەریع وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن گوتی : ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکان هەروەها توانیان دەیان بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەمانیی سعوودیان خستە ژێر رکێفی خۆیان .

 یەکینەی موشەکیی ئەرتەشی یەمەنیش بە موشەکێکی نوێی بەدر ئێف بنکەی حکولە سەر بە لەشکەریانی سعودیان لە پارێزگەی زالع دایە بەر پەلامار .

 سعودی بە داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە هێرشی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی و دەریایی و وئاسمانیی   ئەم وڵاتە .