May 22, 2019 19:17 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی محمود عەباس لەگەڵ میری قەتەر لە دۆحە

سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ میری قەتەر لەمەڕ دوایین گوڕانکاریەکانی فەلەستین و ناوچە وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین " مەحمود عەباس " لە دیدار وچاوپێکەوتنی شەوی سێشمەمە لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە بارەی دەسدرێژکاریەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر قودس ومزگەوتی ئەقسا وپیرۆزایەتیەکانی ئیسلامی ومزگەوتی قودس ودۆخی نالەباری فەلەستینیەکان دوابەدوای کەم کرانی بەشێک لە داهاتەکانی ماڵیاتی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر لەلایەن ڕژێمی زایۆنی باس و تووێژیان کرد. " مەنیر غەنام " باڵوێزی فەلەستین لە قەتەر لە پەراوێزی دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ " مەحمود عەباس " لەگەڵ شێخ " تەمیم بن حەمەد ئالی سانی" گەڵاڵەی ئەمریکایی " مامەڵەی سەدە"ی بە گەڵاڵەیەکی گوماناوی بۆ ناوچە زانی وهەڵیسەنگاند /. یەکێ لە گرینگترین ستراتژیەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ ڕۆژئاوای ئاسیا ، گەڵالەی مامەڵەی سەدیە کە گەلالەیەکی بە گشتیی " لاینگرانە ولە پێناوی دابین کردنی بەرژەوەندی ئیسرائیل ولەناوبردنی مافی گەلی فەلەستینە. بە پێی گەڵالەی ئەمریکایی " مامەلەی سەدە" قودسی پیرۆز بە ڕژێمی زایۆنی دەسپێردرێت ، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی تر ، مافی گەڕانەوەیان نابێت وفەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەویە بە جێ ماوەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن وکەرتی غەزەدەبێت.

سەرپەیڤ