May 30, 2019 15:57 Asia/Tehran
  • مەحموود عەبباس: فەلەستین لە دانیشتنی مەنامە بەشدار نابێ

سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: هیچ نوێنەرێک لە فەلەستین بەشداری دانیشتنی مەنامە نابێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مەحموود عەبباس" سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە لەدیداری "شێخ عەبدوڵڵا بن حەمەد ئالی خەلیفە" نێردەی شای بەحرەین لەئەممان، ی پایتەختی ئۆردۆن، ڕەخنەی گرت لە میوانداریی مەنامە بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنێک سەبارەت بە فەلەستین.

ئەمریکا دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ دانیشتنی ئابوریی نێودەوڵەتیی مەنامە لە٢٥و٢٦ی ژۆئەن بەڕێوە دەچێ بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەنانەوە لە سەرزەوینی فەلەستین وەک بەشی یەکەمی "سەودای سەدە".

"سەودای سەدە" گەڵاڵەیەکی ئەمریکییە کە بەهاوکاریی و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان ئامادەکراوەو هەوڵ دەدا مافەکانی گەلی فەلەستین بەتەواوەتی پێشێل بکا.

بەپێی گەڵاڵەی "سەودای سەدە" قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەوینە ماوەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە دەبێ.

سەرپەیڤ