بانگەوازی زانا بەحرەینییەکان بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی رۆژی قۆدس
May 30, 2019 17:44 Asia/Tehran
زانایانی بەحرەین خوازیاری بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتە بوون لەڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قۆدس دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، زانایانی بەحرەین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: ڕۆژی قۆدس، رۆژی ڕاپەڕینی مۆستەزعەفان بەرامبەر مۆستەکبیران بووە و کاتی ڕزگارکردنی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا نزیکە.
زانا بەحرەینییەکان هەروەها لە لاوانی ئۆمەتی ئیسلامی و شارومەندە بەحرەینییەکان داوایانکردووە بە ئامادەبوون لە رێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قۆدس، پیلانەکانی دوژمنان دژی وڵاتە ئیسلامییەکان پووچەل کەنەوە.
ڕیپێوانی "رۆژی جیهانی قۆدس" سبەینێ هەینی (٣١ـمای ٢٠١٩) لە زۆریک لە وڵاتانی جیهان دا بەڕێوە دەچێت.
دوایین هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە سەر دەستپێشخەری ئیمام خومەینی (رە) بناغە دانەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕۆژی قۆدس ناودێر کراوە.