کاردانەوەی توندی کۆمکاری عەرەبی بەبڕیاری نوێی تەلەڤیڤ
حوزهیران 03, 2019 10:52 Asia/Tehran
کۆمکاری عەرەبی بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ رۆنانی زیاتر لە 800 یەکەی نوێی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی رۆژهەڵات شەرمەزار کرد .
بە پێی راپۆرتی ماڵەڕی ئەلنەشرە ، کۆمکاری عەرەبی بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ رۆنانی زیاتر لە 800 یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێی ناوچە داگیرکراوەکان لە قودسی رۆژهەڵاتی شەرمەزار کرد و ئەم کارەی لە ئاڕاستەی تۆکمەکردنی گەمارۆی شاری قودسی داگیرکراو و ئاوارەکردنی فەلەستیتیەکان ناوبردووە .
کۆمکار ی عەرەبی جەختی کردەوە ، هەنگاوە نەژادپەرستیەکان و شارۆچکەسازیی ئیسراییل ، ناڕەوا و پێشێلکردنی هەموو بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان و یاسا و پەیماننامەکانە .
شارۆچکەسازیی یەکێک لە تاوانکاریە سەرەکیەکانی رژێمی ئیسراییل لە دژی فەلەستینە و پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2334 ی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دیسامبری 2016 دایە .