حوزه‌یران 03, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • کۆمیساریای مافی مرۆڤ : ئیسراییل ڕاستە وخۆ لە تەقینەوەی نەوت هەڵگرەکان لە ئەلفوجیرە دەستی هەبووە

بەرپرسی لێژنەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ڕۆژئاوای ئاسیا ڕایگەیاند : شوێنی ڕوداوی فوجیرە لەژێر زاڵیەتی سەربازی ئەمریکایە وڕژێمی زایۆنی لە تەقینەوەکانی بەندەری فوجیرە ی ئیمارات دەستی هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " هەیسەم ئەبو سەعید" بەرپرسیی لێژنەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: ئیسراییل لە ڕیگەی هاوپەیمانەکانیەوە لە ناوچە وجیهان هەوڵ ئەدات ڕاستیەکان بە پیچەوانە پیشان بدات ولە تەقینەوەی گەمیە نەوت هەڵگرەکان لە فوجیرە بە شێوەی ڕاستە وخۆ دەستی هەبوو. ئەبو سەعید وتیشی: گەمیە نەوتیەکانی ئەلفوجیرە لە  بەندەرگەلێک لە ناوچەی کەنداوی فارس دابوو کە لەژێر زاڵیەتی تۆکمە وتەواوی سیستمی سەربازی ئەمریکا دایە ، بەپێی ئەمە بەرپرسایەتی ڕاستەوخۆی ئەم مەسەلە لە ئەستۆی ئەمریکایە ونە هیچ کەس ویا لایەنێکی تر . بەرپرسی لێژنەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: تاوان دانە پاڵ ئێران یا هەر لایەنێکی تر لە پێناوی تاوانەکانی سیاسیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ئاکامێک ناگات . میدیا هەواڵیەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی مای لە ڕودانی تەقینەوەی سامناک لە بەندەری فوجیرە ی ئیمارات هەواڵیان دا کە بەهۆیەوە حەوت هەتا دە نەوت هەڵگر ئاگریان تێبەر بوو. هەرلەم حاڵەدا "سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە کارتێکەری نەرینی ئەم ڕوداوە لەسەر سەلامەتی گەمیوانی وئاسایشتی تێپەڕین وهاتووچووی دەریایی ، سەربارەت بە هەرجۆرە پیلانێک لە لایەن ناحه زان  لە مەڕ تێکدانی پاوەجیی وئاسایش لە ناوچە وشداری دا وخوازیاری وشیاری وڵاتانی ناوچە سەبارەت بە هەرجۆرە شەڕاشویی لە لایەن هۆکارانی بیانیەوە بوو.

سەرپەیڤ